ئاڵەکۆک

شێخ ڕەزای تاڵەبانی add_a_photo
شێخ ڕەزا دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
٨١. هه‌جوی شێخ غه‌فووری مامی
مامه‌که‌م قه‌حبه‌ژنه ده‌وڵه‌تی شه‌ددادی هه‌یه
تالعی ڕه‌هبه‌ر و به‌ختێکی خودادادی هه‌یه

دوو سێ دێی داوه‌تێ سوڵتان به ئیتعامی ته‌عام
هه‌ر یه‌کێکی به قه‌ده‌ر خه‌زنه‌یێ ئیرادی هه‌یه

چ فرووش و چ زورووف و چ زه‌یاع و چ عه‌قار
له‌ هه‌موو جینسه مه‌تاعێ سه‌د و هه‌شتادی هه‌یه

ئه‌م هه‌موو گه‌نج و خه‌زێنه‌ی هه‌یه هێشتاکوو ته‌ره‌س
نه هه‌وای جوود و نه مه‌یلی که‌ره‌م و دادی هه‌یه

ڕه‌سمی ئابائی کیرامی بووه ئاساری سه‌خا
نه له ئابائی حه‌یاوو نه له ئه‌جدادی هه‌یه

گه‌ر سه‌ر و ڕیشی پیاوانه‌یه باوه‌ڕ مه‌که پێی
باتینی جووله‌که‌ وو زاهیری زوههادی هه‌یه

خۆی به‌هه‌ر سووڕه‌ت ئومێدی که‌ره‌مم پێی هه‌یه، لێک
ڕقی زۆرم له ڕه‌شیدی کوڕی گه‌ووادی هه‌یه

ڕه‌نگی که‌ر، ده‌نگی به‌قه‌ر، هه‌یئه‌تی سه‌گ، خوویی چه‌قه‌ڵ
چاوی کوێر، مه‌خزه‌نی کێر، مه‌قعه‌دی پڕ بادی هه‌یه

زیکر و ئه‌ورادی له‌ سه‌ر کێر و زه‌که‌ر مونحه‌سیره
سه‌یری ئه‌و حیزه قوڕمساغه چ ئه‌ورادی هه‌یه

تف له کوز داکی، له‌ لای خۆی کوڕی هێناوه‌ته‌ده‌ر
گوو به‌ ڕیش بابی، له‌کن خۆی ئه‌میش ئه‌ولادی هه‌یه

ئه‌مه گشت باوکی سه‌رمه‌شقی له‌بۆ داداوه
سه‌ربه‌خۆ سالیکی ڕه‌هڕه‌و نییه، ئوستادی هه‌یه

له گرووهی حه‌ره‌ما کاره‌که‌ر و داییک و خوشک
فاتم و عاسم و ئامان و په‌ریزادی هه‌یه

شه‌و و ڕۆژ چه‌پڵه‌ به‌ کوز لێ‌ده‌ده‌ن و هه‌ڵ‌ده‌په‌ڕن
فه‌ره‌جیان تاب و ته‌ب کووره‌یی حه‌ددادی هه‌یه

بێ حه‌یان جومله، خوسووسه‌ن ژنه سووزانییه‌که‌ی
ڕه‌ووشی دێڵه‌سه‌گ و قه‌حبه‌یی به‌غدادی هه‌یه

من له که‌رکووکه‌وه دێنێته کن ئه‌م قه‌حبه ژنه
له‌گه‌ڵم خه‌سمه‌ فه‌له‌ک، نییه‌ت بێدادی هه‌یه

کوونی وو حیز بووه مانه‌ندی ڕه‌شید ته‌بعی 'ڕه‌زا'
هێند له‌به‌ر جه‌وری فه‌له‌ک خاتری ناشادی هه‌یه
کێش: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
دیوانی شێخ ڕەزا تاڵەبانی، ئامادەکار: شوکور مستەفا، چاپ: ئاراس هەولێر، ساڵ: ٢٠١٠، لاپەڕە ٩٧و٩٨.
نووسین: ٥.٢١٨.٤٨.٢٤٠

پەراوێز edit