ئاڵەکۆک

شێخ ڕەزای تاڵەبانی add_a_photo
شێخ ڕەزا دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
٤٢. شێخ ڕەزا بەهۆی شیعرەکانییەوە نەیاری زۆری بوو...
شێخ ڕەزا بەهۆی شیعرەکانییەوە نەیاری زۆری بوو، بۆیە ڕۆژێکیان پلانی بۆ دائەنێن تا ئابڕووی بەرن.
بێخەیاڵ خۆی ئەکا بە چایخانەیەکا و لەپڕێکا کوڕێکی گەنجی بەکرێگیراو بە دەنگی بەرز پێی ئەڵێ: شێخ! ئەوە بۆ دوێنێ دوام کەوتیت و یەخەت گرتم و ویستت پەلامارم بەیت، منیش نەمهێشت و ڕام کرد؟
شێخیش ئەڵێ: وەڵڵا دواکەوتن و یەخەگرتنەکەتم لەبیرە، بەڵام نەهێشتن و ڕاکردنەکەتم لەبیر نییە!

پەراوێز edit