شاعیر: شێخ ڕەزا کتێب: دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی سەرناو: شێخ ڕەزا بەهۆی شیعرەکانییەوە نەیاری زۆری بوو... شێخ ڕەزا بەهۆی شیعرەکانییەوە نەیاری زۆری بوو، بۆیە ڕۆژێکیان پلانی بۆ دائەنێن تا ئابڕووی بەرن. بێخەیاڵ خۆی ئەکا بە چایخانەیەکا و لەپڕێکا کوڕێکی گەنجی بەکرێگیراو بە دەنگی بەرز پێی ئەڵێ: شێخ! ئەوە بۆ دوێنێ دوام کەوتیت و یەخەت گرتم و ویستت پەلامارم بەیت، منیش نەمهێشت و ڕام کرد؟ شێخیش ئەڵێ: وەڵڵا دواکەوتن و یەخەگرتنەکەتم لەبیرە، بەڵام نەهێشتن و ڕاکردنەکەتم لەبیر نییە! ++++++++++++++++++++++