ئاڵەکۆک

مەلای جزیری add_a_photo
مەلای جزیری دیوانی مەلای جزیری
١٠٦. قەوی مەشهورە کو ناڤێ تە مەلا خەمسە عەشەر
وادیارە مەلایەکی خەڵکی «فەنیک»، شیعری لەمەلا دزیوەو بەناوی خۆی لەلای خەڵکی خوێندۆتەوەو رەخنەی لەمەلا گرتوە، کە لەشیعرا ناگاتە من. مەلا بەم چەند بەیتە شیعرە، گاڵتە بە شیعردز دەکا. ناویشی نەزرینگاندوەو بە «پازدە» ناوی بردوە. بەبیری من، دەبێ مەلاکەی شیعردز، زوبێر بوبێ کە لە شێوەی کرمانجی‌دا، زۆر ناوان هەڵدقرچێنن: بە رەشیدان دەڵێن: رەشۆ. بە مصطفی دەڵێن: مصطو بە زوبێران دەڵێن: زبۆ. زبۆ، بە ئەبجەد پازدەیە. لەوانەشە شتی تربێ‌و نەمزانیبێ،
- هەژار

قەوی مەشهورە کو ناڤێ تە مەلا خەمسە عەشەر
تو بشیعرا نەتەگۆتی خوەدکی قەندو شەکەر

دوری ناسوفتە دهونی! مە نەدی میثلی تە قەط
نە دسەمتێ عەجەمێ‌دا نە دئیقلیمی تەتەر

ئەڤ چشیعرو غەزەلن مەدح‌و ثەنایا خوە دکی
دجڤاتان‌وە دبێژی مە بطەعن‌و بخەبەر

ئەڤ چتەقلیدو شەطاطن چبەطاطن تودکی؟
سەری ڤیرا دهەژینی، بدوصەد ئاهو کەسەر

تە دزانی فنیکاتە نەمەکان غزلانە
چبوها تێنە مەتاعێ تە، ئەیا بێ سەروبەر!

دەست‌و پایان ژبەرێ زیدەبکی دێ تەبکم
میثلی حەممادی عەرەب، هەر وەکی شیخ‌ئانی بسەر

ئەحمەدم سینە سوپەر پێش بەری تیرا فەلەکێ
دەعوە داری تە مەئیرۆ تو ژدەحلێ وەرە دەر
لیزگەی صەتو شەشەم، «شیعردز»
دیوانی عارفی ربانی، شێخ احمدی جزیری مشهوربه: مەلای‌جزیری «هەژار» شەرحی لێ کردوە؛ انتشارات سروش، چاپ اول، تهران - ١٣٦١، لاپەڕەی ٥٦٠-٥٦١

پەراوێز edit