ئاڵەکۆک

ئەحمەد موختار جاف add_a_photo
موختار دیوانی ئەحمەد موختار جاف
٥٩. دەمێکە یار کە ناپرسێ لە حاڵی عاشقی زاری
دەمێکە یار کە ناپرسێ لە حاڵی عاشقی زاری
لە بیری چۆتەوە چەن وەختە وا عەبدی وەفاداری
لە لام وابوو کە یارێکی وەفادار و وەفاجۆیە
بەسەهوا چووم و نەمزانی وەهایە ڕەسم و ئەتواری
ئەگەرچی بێ وەفا و مەیلە، بەڵام ڕۆح و دڵم سەد جار
بە قوربانی نیگاهی دیدە و لێوی شەکەرباری
ئیتر بۆ چیمە من ئیمان و دین و مەزهەب و ئایین
ئەگەر دەستم کەون حەڵقەی چەلیپای زوڵفی زونناری
لەلام بێ قەدرە من بۆنی وەنەوشە و یاسەمین ئەمڕۆ
کە دێتە بەر خەیاڵم پەرچەمی وەک موشکی تاتاری
نیشانەی خوێنی ئاڵی عاشقی کوژراوی ئەو یارەن
سەری پەنجەی حەنایی و لیباسی سووری گوڵناری
وتی ئەحمەد لە عیشقا ئێستە وا مەشهوورە ئوستادی
تەماشا کە چلۆن بردم دڵی زارت بە عەییاری

پەراوێز edit