ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
٩٩. خودا چ بکەم لەدەس بەختی جەفاکێش
خودا چ بکەم لەدەس بەختی جەفاکێش
نەمەکڕێزە لەسەر داغی دڵی ڕێش
لە غەمزەت موددەتێ بوو خۆم دەپاراست
ئەجەل هێنامیە بەر تیرت جڵەوکێش
تەعەششوق بۆ کەماڵی عاشقی زار
بەمیسلی حەملەیی گورگە ئەسەر مێش
لە تای میزانی عیشقا سەر چ سووکە
لە کیشی دڵبەرا بێ وەزنە بۆ کێش
فیراق حەڵوایی وەسڵی کرد بە سەفرا
فەرامۆشم بووە نۆشت لەتاو نێش
لە ڕووگەرمیی و دڵسەردیت مەلوول نیم
دەکەم شوکرت بە ئینعامی کەم و بێش
تەماشا کەم لە وەزعی بەزمی دڵبەر
ڕەقیب بێ غائیلە و سالم بەئەندێش

پەراوێز edit