ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
٩٨. بە پابۆست بگا گەر سەر وەکوو فەرش
بە پابووست بگا گەر سەر وەکوو فەرش
سەری فەخرم دەگاتە پایەیی عەرش
نیگاهی چاوی مەستت گاهی ئیما
دەبەخشێ نەشئەیێ بۆ من وەکوو بەرش
ئەگەر مانیع نەبن دەستم دەگا پێت
درازیی ئاستین و کۆتەهی ئەرش
موژەت تابوور و میرئاڵایە چاوت
ئێرش بۆ دڵ دەبا گەر پێی بڵێ عەرش

پەراوێز edit