ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
٦٥. بنووسم چۆن لە هیجرانا بە یاری سیمبەر کاغەز
بنووسم چۆن؟ لە هیجرانا بە یاری سیمبەر کاغەز
دەکا گوم دووکەڵی ئاهم لەبەر مەددی نەزەر کاغەز
چ حاجەت میننەتی باڵی کەبووتەر هەڵگرێ نامەم
کە پەڕ بۆ تەییی ڕاهی کۆیی تۆ دێنێتە دەر کاغەز
لە تەندووری فیراقا ئافەتی مەکتووبە گریانم
وەکوو پشکۆیی ئاگر خوێن بە گەرمی دێتە سەر کاغەز
لە بەندی دیققەتی وەسفی میانا نوکتەبازێکە
لە پەردەی مەعنییا پڕ شەهدە میسلی نەیشەکەر کاغەز
لە جیلوەی شەعشەعەی وەزعی جەماڵا غەرقی پەڕتەو بوو
ئیحاتەی شەمعی مەعنیدا مودەووەر وەک فەنەر کاغەز
چ حاجەت پورسشی ئەحواڵی ئاشوفتەم لە قاسید کەن؟
دەدا خەتتی پەرێشانی لە ئەحواڵم خەبەر کاغەز
لە فەحوای شەرحی ناری فیرقەتا سووتا دڵی دوژمن
کە نووسی سالمی بێکەس بە خوونابی جگەر کاغەز

پەراوێز edit