ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
٦١. دەدا هەردەم شەکەرخەندت سەمەر قەند
دەدا هەردەم شەکەرخەندت سەمەر قەند
بە قوربانی شەکەرخەندت سەمەرقەند
لە قەدتا دەستی من موشکیل کەمەر بێ
قەدی موو قەت قوبووڵ ناکا کەمەربەند
بە ڕووی وەسڵا چ غەم گەر بەحرە هیجرت
کە نەمبا ناخودا دەمبا خوداوەند
لە هیجری ڕووی بەهاری دڵستانت
لە دڵمایە خەفەت وەک کێوی ئەڵوەند
دڵی تیشنەم مەحەللی ڕەحمە، سا دەی
بە ئاوی تیغی تۆیە ئارەزوومەند
غوباری کۆیی عیشقە کوحلی بینش
بە خاکی نەقشی پێی جانانە سەوگەند
بە ئەفسوونت جەلا دا دانەیی خاڵ
بە دامی توڕڕەیی تۆ بوو مورغی دڵ بەند
دەزانن غوسسە تاکەی بارە بۆ دڵ؟
هەتا تەم بێ لەسەر کێوی دەماوەند
مەکەن مەنعم لە غەم؛ بێ ئەو، زمستان
بە چی بێ بولبولی بێچارە خورسەند؟
ئەبەد نادەم بە خەرقەی پادشاهی
پەڵاسی خەز، لیباسی کوهنەیی ڕەند
خودایا میحنەتی سالم هەتا کەی؟
لە کارا سستییی بەختی هەتا چەند؟

پەراوێز edit