تاڵانی سەر و ماڵم چاوی ڕەشی فەتتانت
پابەندی دڵ و دینم گێسوویی پەرێشانت
وەک خەنجەری ذی جوشن تا ڕۆژی حەشر دەتکێ
خوێنی دڵی مەزڵوومان بەو خەنجەری موژگانت
بۆ چم دەوێ ئەو قیبلە گەر نەیکەمە خاکی ڕێت
ڕۆحم بە چ مەسرەف دێ، گەر نەیکەمە قوربانت
لەب تیشنەیی ماچێکە لەو دامەنی پاکی تۆ
مانیع مەبە لەم خێرە، دەستی من و دامانت