شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: تاڵانی سەر و ماڵم چاوی ڕەشی فەتتانت سەبارەت: لەسەر فەرمانی میرزا ئەحمەد بە پێنووسی موحەممەدی مەولەوی زادەی سابڵاخی بە ناوی سالم نووسراوە تاڵانی سەر و ماڵم چاوی ڕەشی فەتتانت پابەندی دڵ و دینم گێسوویی پەرێشانت وەک خەنجەری ذی جوشن تا ڕۆژی حەشر دەتکێ خوێنی دڵی مەزڵوومان بەو خەنجەری موژگانت بۆ چم دەوێ ئەو قیبلە گەر نەیکەمە خاکی ڕێت ڕۆحم بە چ مەسرەف دێ، گەر نەیکەمە قوربانت لەب تیشنەیی ماچێکە لەو دامەنی پاکی تۆ مانیع مەبە لەم خێرە، دەستی من و دامانت ++++++++++++++++++++++