تا لەسەر لێوم خودایا باری ئەم هیجرانە بێ
بێ لەبی من لێوی غونچەت بۆ لەبی کەس وا نەبێ
هەر کەسێ دەستی خەیاڵ لەو زوڵفی تۆ بێنێتە یاد
لەوحی سینەی چاک بە چاک وەک چاک و زەخمی شانە بێ
ورد کە ئەستۆم ئیستیخوانم ئامیتەی خڕخاڵە کە
تەوقە لێم ئەم گەردنە با سیلسیلەی پاوانە بێ
مەرحەمەت بێهوودەیە ئەو شەمعی ڕووی خۆی دەربخا
دڵ دەسووتێ چار نییە لابد دەبێ پەروانە بێ
تا لە فانۆسی جەماڵا شوعلەوەر بێ شەمعی ڕووت
دڵ بە تاریکیی لەگەڵ غەم هەر دەبێ هەمخانە بێ