تا مەنزڵی تیری نیگەهت ناوی دڵم بێ یاڕەب هەمەجا توڕڕەیی تۆ تەوقی ملم بێ خوێن کا جگەرم خاری ئەلەم گاهی تەماشا بێ عاریزی تۆ گەر هەوەسی ڕوویی گوڵم بێ پڕ بادەیی خوێن بێ بە ئەلەم بیلبیلەیی چاو بێ دڵبەر ئەگەر ئارەزوویی جامی مولم بێ