ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
١٤٣. ئەگەرچی سینە بۆ دڵ وەک سیپەر بوو
ئەگەرچی سینە بۆ دڵ وەک سوپەر بوو
وەلێ زەخمی خەدەنگت کاریگەر بوو
لە وەختی حاسڵا زانیم بە تەحقیق
نیهالی سەروی قەددت بێ سەمەر بوو
لەبت سەرچشمەیی ئاوی حەیاتە
وەلێ بۆ کیشتی قەترەی شەرەر بوو
لە ڕەشکی لێوی تۆ غونچە شەقی برد
لە خەندەت موعجیزەی شق القمر بوو
دەسووتێ دڵ بە یادی ڕەنجی فەرهاد
ئەویش وەک من غەریب و دەربەدەر بوو
بەبێ ڕووی تۆ فەزای باغی سەنەندوج
لەناو دڵما وەکوو ناری سەقەر بوو
لە زاهید مەگرە دڵ سالم کودوورەت
لە ئەسراری مەحەببەت بێ خەبەر بوو

پەراوێز edit