ئەژدەها یەک شەو ببینێ ماری زوڵفت گەر بە خەو
ئەم دەسێنێ ئینتیقامی هەر چی ئەزیەت بێ لە ئەو
قەت نەبوو نەشئونوما کا مەزرەعەی عومرم بەهار
لێی نەدا بای خوڕڕەمی تا کەوتە حاڵاتی درەو
توڕڕەیی هێنا بە ڕوودا ڕووبەڕووی من خۆی نواند
لێی موشەخخەس بوو کە نەهییە دیدەنی ئایینە شەو
خەت بدا وەختێ لە سەحرای سینەما ئاهووی خەیاڵ
دەردەکا ئەسپی هەوەس هەر جا لەدەست عەقڵم جڵەو
سامیعە و نوتقم لە تەکلیفاتی دونیا فاریغن
نیمە بێ تۆ قەت لەگەڵ کەس تاقەتی گوفت و شنەو
کەی بە سالم دەردەچێ سالم لەبەر تیری نیگاه
دیدەیی ئاهوو دەپێکێ تورکی چاوت گاهی دەو