ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
١٤١. ئەو یارە کە دایم وەکوو پارەی جگەرم بوو
ئەو یارە کە دایم وەکوو پارەی جگەرم بوو
تا بوو لە دڵا مەیلی بە فەرمانی سەرم بوو
دەیدا لە دڵی خەستە بە یەک غەمزە دووسەد تیر
هەردەم بە تەرەفیا کە نیشانەی نەزەرم بوو
کووچەی گوزەری تیری لە دڵ دەرچووە ئیما
گەرچی هەمەجا سینەیی سەختم سوپەرم بوو
بۆ شەمعی فەرەح بادی فیراقت بووە ئافەت
ئاخر شەوی وەسڵت کە ویداعی سەفەرم بوو
جانانە کەوا مەیلی بە ئازاری ڕەقیبە
تەحقیقە لە تەئسیری هەناسەی سەحەرم بوو
دەموت نییە قەت تەڵخییی دووری لە ویساڵا
شیرینقەدی جانانە هەتا نەیشەکەرم بوو
زاهید بە تەکەببور بەڵەدی عەیشی دەکردم
کەودەن ئەوە سالم کە نەزانێ خەبەرم بوو

پەراوێز edit