ئەو کەسانەی کە عەدووی عاشقی سەرگەردانن
بێ دڵ و بولهەوەس و کەم خیرەد و حەیوانن
کەس بە سەرحەددی بیابانی مەحەببەت نەگەیشت
وەکوو من سالیکی ئەم ڕاهە هەموو حەیرانن
ڕێی حەریمی حەرەمی عیشقی نییە سوفلەیی دز
پاسەبانی سەری ئەم کۆیە جەوانمەردانن
ئەشکی سالم کە بە یادی لەبی تۆ دێتە کەنار
قەترەقەترەی لە نەزەر ئەهلی بەسەر مەرجانن