ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
١١٠. خەراب بێ خانەیی دڵ هەر وەکوو خانەی خەراب کردم
خەراب بێ، خانەیی دڵ هەر وەکوو خانەی خەراب کردم
خوداوەند ئابڕووی دیدەم بەرێ وەک ئابڕووی بردم
هەتا زیندووم دەچێنم توخمی هەر خارێ لە دڵ بەڵکەم
کە بێی بۆ سەر مەزارم دامەنت بگرن ئەگەر مردم
دەبینم مووی موژەی مووریچە میسلی زەڕڕەبین میرئات
لە فیکری مووشکافی مووی میانت وا بەدڵ وردم
لە سەرمای قەوسی سەردی میهری تۆدا وا بەیەک هاتم
لە ڕێی چەوگانی میحنەتدا وەکوو گۆ دائیمەن گردم
بەبێ سەددی تەنم بۆ دڵ، ڕەهێ غەم کوا لەبەر ئەشکم؟
هەمیشە بۆ عوبووری قافڵەی جەورت وەکوو پردم
مه پارس زبانم گفت: سالم، شرح حالت گو
وتم: جانا بەڵەد نیم ئیستیلاحی ئێوە من کوردم!

پەراوێز edit