وەکوو یەک دێتە بەرگوێی پیاوی ئەحمەق
نەفیری بولبول و ئاوازی لەق لەق
لە بازاڕی جیهان وەک یەک دەناسن
لە زەردیدا تەڵا و ڕەنگی مەفرەق
لە حەرفی ناکەسان با چەند ڕۆژێ
گران کەم گوێم بە پەنبە و سورب و زەیبەق
لەبی تەنگی دڵارامم دەبەخشێ
بە غونچەی نەوشکوفتە ڕەنگ و ڕەونەق
لەبەر نەقشی خەیاڵت کولبەیی من
سەراسەر نەقشە وەک قەسری خەوەرنەق
بە گەردش دێ لە جۆشی گریە ئەندام
بەسەر دەریایی ئەشکا میسلی زەورەق
مەقامم کەن بە زەجر ئەر داری مەنسوور
دەکێشێ خوێنی من نەقشی أنا الحق
لەبەر تیغی برۆت دڵ وا دەلەرزێ
لە ڕووی سەیفی عەلی کوففاری خەندەق
لە سەرخۆشی غەما بۆ فەوتی شادی
وەرە سالم بکەین با جامە ئەزرەق