ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
١٠٤. لە چەرخی حوسنتا هاتن موتابق
لە چەرخی حوسنتا هاتن موتابق
شەو و ڕۆژ و هیلال و سوبحی سادق
لە خاکا لالە کەی دەڕوێ بەهاران
نەڕێژێ خوێنی دڵ گەر چاوی عاشق
لە من تا دوورە چیهرەی ئەرغەوانت
سروشکم دێتە دامەن وەک شەقایق
لە ڕووی ئایینەتا تا تووتییی دڵ
حەریفی خۆی نەبینێ نابێ ناتق
دڵم وەختێ لە عوهدەی چاوی تۆ دێ
بەسەر بازا ببێ عوسفوور فایق
دەترسم دڵبەری دڵسەخت سالم
لە خاتریا نەمابێ عەهدی سابق

پەراوێز edit