ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
١٠٣. لازمی عەرزوحاڵمە کاغەزی زەڕ تەبەق تەبەق
لازمی عەرزوحاڵمە کاغەزی زەڕ تەبەق تەبەق
شەرحی میحەن بە خوێنی دڵ سەبتی دەکەم وەرەق وەرەق
تیری نیگاهی دڵبەرم یەک یەکی نیشتە ناو جگەر
سینە لە ترسی پیلکی موتتەسیلەن شەبەق شەبەق
گەرچی شەکەر لە هەر مەزاق ساحیبی لەززەتە وەلی
شەهدی حەلاوەتی لەبت بردوویە لێی سەبەق سەبەق
زوڵفی سیاهی چین بە چین مائیلی دووشە خەم بە خەم
حەلقەیی ئەو لە گەردنم پێچشی دا وەهەق وەهەق
وەسڵ و سەفا و کەیف و زەوق هەفتەیێ بوو چ زوو گوزەشت
باز من و بێکەسیی و غەم کەوتینە لاوە دەق بە دەق
گەرچی زەمانی وەسڵی یار شەهد و شەکەر لە بووسە بوو
ئێستە بە تەبعی ڕۆژگار ژەهرە فیراقە دەق بە دەق
عیبرەتی نازەنین کوا شامڵی حاڵی سالمە
ناڵەیی ئەو بە سامعین گریە دەدا فیرەق فیرەق

پەراوێز edit