بۆ خاڵی لەبت زوڵفی سیەه دامە هەموو دەم
گونجیشکی هەوەس لەم ڕەهە ناکامە هەموو دەم
دڵ سوبحی نەجاتی نییە بۆ جەبهە لە ڕێی زوڵف
ئەم توڕڕەیە تا سەر بە ئەبەد شامە هەموو دەم
حەبسی منی ئەیمەنشودە بەس دوورە لە ئینساف
ئەم مورغە بەبێ قەید و قەفەس ڕامە هەموو دەم
عاشق لە دڵ و دیدەیی ئەغیاری جەفاکار
ڕیسوا و ئەلەم دیدە و بەدنامە هەموو دەم
بێهوودە دەبەی دەستی تەمەع بۆ سەری گێسو
سالم بە سەرت ئەم هەوەسە خامە هەموو دەم