ئاڵەکۆک

مەحوی add_a_photo
مەحوی غەزەل
١٠٩. سەروی ڕەوانە قامەتی لاوی ڕەواندزی
سەروی ڕەوانە قامەتی لاوی ڕەواندزی
ئافاتی جانە غەمزەی چاوی ڕەوان دزی
لەو ناسیحانی ئێمە کە بۆ دڵ دەدەن بە دز
دڵ ڕەنجە بۆ نیگارم و دینی لەوان دزی
مەجنوونی جیلوەی ئەو پەریەم دیوە هەرچی دی
یەغماگەرێکە عەقڵی لە پیر و جەوان دزی
وەک کارەبا لە کا کەششی جەزبی حوسنی تۆ
سەبری بە دزیەوە لە منی ناتەوان دزی
لێشاوی بەستووە بە ڕووا مەحویا سروشک
داخۆ چ بێ قەراری لە ئاوی ڕەوان دزی!

پەراوێز edit