شاعیر: مەحوی کتێب: غەزەل سەرناو: سەروی ڕەوانە قامەتی لاوی ڕەواندزی سەروی ڕەوانە قامەتی لاوی ڕەواندزی ئافاتی جانە غەمزەی چاوی ڕەوان دزی لەو ناسیحانی ئێمە کە بۆ دڵ دەدەن بە دز دڵ ڕەنجە بۆ نیگارم و دینی لەوان دزی مەجنوونی جیلوەی ئەو پەریەم دیوە هەرچی دی یەغماگەرێکە عەقڵی لە پیر و جەوان دزی وەک کارەبا لە کا کەششی جەزبی حوسنی تۆ سەبری بە دزیەوە لە منی ناتەوان دزی لێشاوی بەستووە بە ڕووا مەحویا سروشک داخۆ چ بێ قەراری لە ئاوی ڕەوان دزی! ++++++++++++++++++++++