ئاڵەکۆک

مەحوی add_a_photo
مەحوی غەزەل
١٠٦. حەقی بوو دڵ لە کۆیا ما
حەقی بوو دڵ لە کۆیا ما بە سینەی ئێمە ناڕازی
کە عاسی قەسری خولدی دی بە جێ ئەڵحەد نەما ڕازی
چووە چوو، خۆ نەهات و نادیارە، حاڵە ماڵت بێ
بەس ئەم نەقدە بکە سەرفی غەمی موستەقبەل و مازی
ببینن گەر لە ساقی ناز و عیشوێک، ئێمە دەیبینین
بە مەی نۆشی دەدەن فتوا بە مەستی موفتی و قازی
لە نان و ئاو ئەوا ئیمساکییە مردووش، ئەرێ زاهید
چ عوجبێکە، ئەمەندە بۆ دەنازی تۆ بە مورتازی
قسە و باست لە عیرفانە، کە چی دنیایە مەنزوورت
لە عینوانی جەواهیر جۆییایی و ڕوو لە ئەعرازی
قسە گەر عیقدی گەوهەر بێ، غەرەز دەیکا بە خەرموهرە
چ تەسیرێ لە وەعزتدایە واعیز، وا پڕە ئەغرازی!
مەبە مەحوی بە ڕووپێدانی یاری عیشوەگەر مەغروور
وەکوو دنیا سەباتێکی نییە ئیقبال و ئعیرازی

پەراوێز edit