شاعیر: مەحوی کتێب: غەزەل سەرناو: حەقی بوو دڵ لە کۆیا ما حەقی بوو دڵ لە کۆیا ما بە سینەی ئێمە ناڕازی کە عاسی قەسری خولدی دی بە جێ ئەڵحەد نەما ڕازی چووە چوو، خۆ نەهات و نادیارە، حاڵە ماڵت بێ بەس ئەم نەقدە بکە سەرفی غەمی موستەقبەل و مازی ببینن گەر لە ساقی ناز و عیشوێک، ئێمە دەیبینین بە مەی نۆشی دەدەن فتوا بە مەستی موفتی و قازی لە نان و ئاو ئەوا ئیمساکییە مردووش، ئەرێ زاهید چ عوجبێکە، ئەمەندە بۆ دەنازی تۆ بە مورتازی قسە و باست لە عیرفانە، کە چی دنیایە مەنزوورت لە عینوانی جەواهیر جۆییایی و ڕوو لە ئەعرازی قسە گەر عیقدی گەوهەر بێ، غەرەز دەیکا بە خەرموهرە چ تەسیرێ لە وەعزتدایە واعیز، وا پڕە ئەغرازی! مەبە مەحوی بە ڕووپێدانی یاری عیشوەگەر مەغروور وەکوو دنیا سەباتێکی نییە ئیقبال و ئعیرازی ++++++++++++++++++++++