ئاڵەکۆک

مەحوی add_a_photo
مەحوی غەزەل
١٠٧. دڵ فریبی دڵبەری دڵدار
دڵ فریبی دڵبەری دڵدار، هەی!
فیتنەگەر، هەی! ڕەند هەی عەییار هەی!
بوویە یاری غەیر و من بێگانە مام
بێوەفا، هەی! هەی جەفاکردار، هەی!
خۆ موسوڵمانم، بە ناحەق خوێنی من
بۆ دەڕێژی، کافری خوونخوار، هەی!
چا نیە، ڕەفتاری وا بەد بەس بکە
دەرحەقی من، شۆخی بەدرەفتار، هەی!
تۆ دڵت دێوانە کردم، ئێستەکەش
نانوێنی ڕوو، پەری ڕوخسار هەی!
قەت لە تیری ئاهی مەزڵوومانی عیشق
تۆ نەترسی، زاڵمی غەددار هەی!
غەیری بەد نەیدی لە تۆ مەحوی ئەتۆش
هەر بەدت ڕێ بێ، بەدی بەدکار هەی!

پەراوێز edit