ئاڵەکۆک

حاجی قادری کۆیی add_a_photo
حاجی قادر مەسنەوی
٣. تا ڕێک نەکەون قەبیلی ئەکراد
تا ڕێک نەکەون قەبیلی ئەکراد
هەروا دەبنە خەرابەئاباد
ئەنواعی میلەل لە گەورە تا چووک
خەمڵیوە مەمالیکی وەکوو بووک
یەک بەرگن و یەک زوبان و یەک ڕەنگ
بێ غەیبەت و عەیب و عار و بێدەنگ
دنیا بە تڕان دەخۆن و دەیدەن
هەر چۆنێ مەرامیانە دەیکەن
هەر کوردن ئەگەر چی پاکی مەردن
پاماڵی زەمانە، میسلی گەردن
هەر مانەوە بێنەوا و مەزڵووم
وەک بوومی خەرابەزار، مەشئووم
گەر باعیسی ئەم دەپرسی کامە
شەرتێکە کە بۆ هەموو تەمامە
ئەو شەرتە بە کوللی ئیتتیفاقە
گەر مەرعەش و وانە گەر عێراقە
قەسرێکە یەساغی ئەو نیفاقە
گەر وا نەبێ بابی هەر بە تاقە
سەد شێخ و مەلا و میر و خانی
بۆ لەززەتی عەیش و زیندەگانی
لەو لاوە ئەوان بە حیلەسازی
لەم لاوە ئەمان بە تەقڵەبازی
قوڕیان بە هەموو وڵاتەوە دا
تا موڵک و ڕەعییە پاکی فەوتا
یەکیان ئەمی تۆ دەکەی نەیان کرد
غەمیان نەبوو کورد ئەگەر هەموو مرد

پەراوێز edit