ئاڵەکۆک

حاجی قادری کۆیی add_a_photo
حاجی قادر مەسنەوی
٢. ئەو ڕۆژە بە ئەمری حەیی مەننان
ئەو ڕۆژە بە ئەمری حەیی مەننان
ئەم عالەمە پاکی بوو بە تۆفان
دەییاری نەما لە جینسی زی ڕووح
غەیری ئەمە هاتە کەشتیی نووح
ئەو ڕۆژە گەییشتە وەقتی مەعهوود
وەستاوە لە سەر چیایەکەی جوود
هەر سێ کوڕی کردیانە مەسکەن
ئەو جێ و مەکانە میسلی گوڵشەن
ئێستاکە جزیرە بێ موحابا
مەعموورەیی ئەووەڵە لە دونیا
ئەولای سەحیحیان بە بورهان
کوردن لە مەکانی جەددی خۆیان
سوککانی بیلادی ڕوبعی مەسکوون
بالجمله لەمانە مونشەعیب بوون
بێ تەفرەقە بوون موتیع و هەمدەنگ
هەم مەشرەب و هەم لیباس و هەم ڕەنگ
ئایین و مەزاهیب و ڕەسایل
وا کردیە فیرقە و قەبایل
وەک خەڵقی نەچوونە موڵکی ئەدنا
جێی باوکی خۆیان کردە مەئوا
ئارێ بە حەدیس و نەسسی قورئان
حوببی وەتەنە دەلیلی ئیمان
حادیس نییە، ئەسڵە گفتوگۆیان
مەورووسە لە دەوری جەددی خۆیان
ئێستاکە کە وا جەماعەتی «وان»
ئەسڵن بە نەسەب کەریم و شوجعان
مونقادی عەجەم، موتیعی ڕۆمن
مەحکوومی خەڕات و حیز و دۆمن
تەقسیری ئەوان نییە ئەمانە
هەرگیز بە تەعەججوبی مەزانە
ڕەسمێکی قەدیمە دەوری گەردوون
خەسمی نوجەبایە، هەمدەمی دوون
حاجی ئەمنیش میسالی کوردان
کەوتوومە کەمەندی نەفس و شەیتان
لەم حەبس و کەمەندە فیکری دەرچوون
مومکین نییە، من یەکم ئەوان دوون
مەوقووفە بە ڕۆستەمی عینایەت
موحتاجە بە هیممەت و هیدایەت
دەرچم لە ئەسیری میسلی بێژەن
ڕاهی بوو بە قووەتی تەهەمتەن
ئەی بێ بەدەل و شەریک و تەنها
ما اعظم شانئک تعالی
تەعیین بکە ڕۆستەمی دیرایەت
تەوسەن بدە خوسرەوی عینایەت
تا کورد و ئەمن لە دەستی دوونان
دەرچین، هەر ئەتۆی ڕەحیم و ڕەحمان

پەراوێز edit