ئاڵەکۆک

حاجی قادری کۆیی add_a_photo
حاجی قادر غەزەل
٦٩. لە نەزاکەت کەمەری وەک خەتی ئەهلی حیکەمە
لە نەزاکەت کەمەری وەک خەتی ئەهلی حیکەمە
لە نەبووندا دەهەنی بێ قسە عەینی عەدەمە
چین یەکێکە کەچی زولفی کەچی عاجزە، بۆ؟
دڵی سەودایی خەتای کردووە بۆیە نەدەمە
ماچی ئەو خونچەدەمە بێ حەقی جان موهری دەمە
سالیکی ڕاهی عەدەم، بێ دەمی نەقشی قەدەمە
گەر ڕەزا بێ چییە بۆ ماچی دەمی جانی عەزیز
تەجروبەم کردووە عیشرەت بە دەمە نەک بە دەمە

پەراوێز edit