ئاڵەکۆک

حاجی قادری کۆیی add_a_photo
حاجی قادر غەزەل
١١. جەبەڕووتی کە شکا دڵ لە حوزووری مەلەکووت
جەبەڕووتی کە شکا دڵ لە حوزووری مەلەکووت
هاتە ئەم عالەمی ناسووتە غەریبێکی نەسووت
ناهەقە شەکوە لە بێعەهدی و بێپەروایی
کەی وەفایێکی ئەدا کردووە؟ سەد دەفعە زمووت
بە گوڵ و لالە بەهاری ڕوخی ڕازاوەتەوە
غایەتی کوێری وەرە هێچ نەبێ سەیری کە بە لووت
وەکوو دەریایە نەسیمی سەحەری سەبزەیی گوڵ
پێکەوە مەوج و حوبابی دەهەژا و دەبزووت
ئەشعەس و باقلی و حاتەم و گەر حەسسانی
دەوڵەتی تۆ بە فەنای نەفسە، سکوونت بە سکووت
هەرچی لەو لاوە نەیێ من لەوێ نایناسمەوە
ئەوی ناسیوتە مەئموورە بە ئەمری جەبەڕووت
نانی خۆی تا کو بە تەندووری گەرم پێوە نەدا
ناڕوا حاجی ئەگەر چاوی دەرێنن بە بزووت

پەراوێز edit