ئاڵەکۆک

هێمن add_a_photo
بەحیجابی ئیسلامییەوە دیم جوانێ
ماڵە بابم ئای لەو خەلە و خەرمانە
نەمدیبوو مانگی چاردە وا ڕووناک بێ
بەساوی پاک لەنێو جەغزی خەرمانە
***
گوناح نەبوو، تێم هەڵڕوانی، نەترسام
لە چەمۆڵە و جنێو و بۆڵە بۆڵی
ئەوی جوان بوو لە ڕووی ئەودا بەدیم کرد
هەنیە، کوڵمە، دیدە، برۆ، مژۆڵی
***
کە دین نەبێ، دینی دەگۆڕێ بۆ تۆ
ئەو تەرسایەی بێ ترس رایمووسی خاچ
کچی شەرمین بەڕووسووری دەنیشێ
لەسەر ڕووی تۆ شەوێکیش ئاپۆلۆی ماچ
ورمێ ١٣٦٣/٤/٢

پەراوێز edit