شاعیر: هێمن کتێب: چەپکێ گوڵ چەپکێ نێرگز سەرناو: ئاپۆلۆی ماچ سەبارەت: ورمێ ١٣٦٣/٤/٢ بەحیجابی ئیسلامییەوە دیم جوانێ ماڵە بابم ئای لەو خەلە و خەرمانە نەمدیبوو مانگی چاردە وا ڕووناک بێ بەساوی پاک لەنێو جەغزی خەرمانە *** گوناح نەبوو، تێم هەڵڕوانی، نەترسام لە چەمۆڵە و جنێو و بۆڵە بۆڵی ئەوی جوان بوو لە ڕووی ئەودا بەدیم کرد هەنیە، کوڵمە، دیدە، برۆ، مژۆڵی *** کە دین نەبێ، دینی دەگۆڕێ بۆ تۆ ئەو تەرسایەی بێ ترس رایمووسی خاچ کچی شەرمین بەڕووسووری دەنیشێ لەسەر ڕووی تۆ شەوێکیش ئاپۆلۆی ماچ ++++++++++++++++++++++