ئاڵەکۆک

هێمن add_a_photo
هێمن تاریک و ڕوون
٥٤. گلێنەی شاعیر
ئەگەر خەرمانی عومرم ئێستەکانە پاکی با بیبا
بە مەرگی تۆ مچوڕکیشم بە دڵدا نایە، با بیبا

هونەر گەر خۆی پەرێشانی نەبایە لەم وڵاتەیدا
بەشی من بۆ دەبوو چارەڕەشی و خانەخەرابی با

لەکوێ حاڵی من و تۆ وا دەبوو ئەی خۆپەرست ئێستا
ئەگەر دنیا ئوسوول و قاعیدە و نەزم و حیسابی با

بە جامێ بادە تێر نابم، گەر مەیلت هەیە ساقی
گڵێنەی خۆم دەنێرمە خزمەتت، بۆم تێکە تا بیبا

وەبەر من نایەڵێ لێرەش مەی و ساقی جەنابی شێخ
دەنا لەولا شەراب و حۆری با هەر بۆ جەنابی با

هەموو عومری ئەبەد تێیدا نییە خۆشی دەمێک مەستی
خدر ئاوی حەیاتی بۆ چ بوو؟ فێری شەرابی با
١٣٤٠

پەراوێز edit