شاعیر: هێمن کتێب: تاریک و ڕوون سەرناو: گلێنەی شاعیر سەبارەت: ١٣٤٠ ئەگەر خەرمانی عومرم ئێستەکانە پاکی با بیبا بە مەرگی تۆ مچوڕکیشم بە دڵدا نایە، با بیبا هونەر گەر خۆی پەرێشانی نەبایە لەم وڵاتەیدا بەشی من بۆ دەبوو چارەڕەشی و خانەخەرابی با لەکوێ حاڵی من و تۆ وا دەبوو ئەی خۆپەرست ئێستا ئەگەر دنیا ئوسوول و قاعیدە و نەزم و حیسابی با بە جامێ بادە تێر نابم، گەر مەیلت هەیە ساقی گڵێنەی خۆم دەنێرمە خزمەتت، بۆم تێکە تا بیبا وەبەر من نایەڵێ لێرەش مەی و ساقی جەنابی شێخ دەنا لەولا شەراب و حۆری با هەر بۆ جەنابی با هەموو عومری ئەبەد تێیدا نییە خۆشی دەمێک مەستی خدر ئاوی حەیاتی بۆ چ بوو؟ فێری شەرابی با ++++++++++++++++++++++