ئاڵەکۆک

هێمن add_a_photo
هێمن تاریک و ڕوون
٤. خاوەنی زێڕ
لەبار و قیت و قۆزە خاوەنی زێڕ
ئەگەر کووڕە و وەگەر گۆجە و شەل و گێڕ

بەژن باریک و شووش و شۆڕەلاوە
ئەگەر پیرێکی خوێن تاڵە و ورگ تێڕ

دەڵێن زانا و ئەدیب و خوێندەوارە
ئەگەر نەیخوێندبێ شەش پیت و دوو دێڕ

بەڵام زێڕت نەبێ سووکی ئەگەر تۆ
بدەی دەرسی هەزاری وەک شکسپێر
١٣٢٠ - ١٩٤١

پەراوێز edit