شاعیر: هێمن کتێب: تاریک و ڕوون سەرناو: خاوەنی زێڕ سەبارەت: ١٣٢٠ - ١٩٤١ لەبار و قیت و قۆزە خاوەنی زێڕ ئەگەر کووڕە و وەگەر گۆجە و شەل و گێڕ بەژن باریک و شووش و شۆڕەلاوە ئەگەر پیرێکی خوێن تاڵە و ورگ تێڕ دەڵێن زانا و ئەدیب و خوێندەوارە ئەگەر نەیخوێندبێ شەش پیت و دوو دێڕ بەڵام زێڕت نەبێ سووکی ئەگەر تۆ بدەی دەرسی هەزاری وەک شکسپێر ++++++++++++++++++++++