ئاڵەکۆک

هێمن add_a_photo
هێمن ناڵەی جودایی
٢. مانگەشەو
بەڵێنی ڕاگەیاندێ ڕاسپاردە
گوتی: بۆت دێتە بن ئەم پاردە، غاردە
لە جێژوانێ لەمێژە چاوەڕێتم،
نەهاتی، کیژی جوانی هەڵبژاردە!
تەزووی گەرمم بەلەشدا دێ، ئەگەرچی
تەزاندی شان و پیلم بەردی پاردە
وەرە با ڕەنگ و ڕوخسارت ببینم
بەمن چی تیشکی داوێ مانگی چاردە
گڕی ئەم ڕوومەتەی تۆ گەرم و جوانە
تریفەی مانگەشەو، جوانیش بێ، ساردە
١٩٧٤

پەراوێز edit