شاعیر: هێمن کتێب: ناڵەی جودایی سەرناو: مانگەشەو سەبارەت: ١٩٧٤ بەڵێنی ڕاگەیاندێ ڕاسپاردە گوتی: بۆت دێتە بن ئەم پاردە، غاردە لە جێژوانێ لەمێژە چاوەڕێتم، نەهاتی، کیژی جوانی هەڵبژاردە! تەزووی گەرمم بەلەشدا دێ، ئەگەرچی تەزاندی شان و پیلم بەردی پاردە وەرە با ڕەنگ و ڕوخسارت ببینم بەمن چی تیشکی داوێ مانگی چاردە گڕی ئەم ڕوومەتەی تۆ گەرم و جوانە تریفەی مانگەشەو، جوانیش بێ، ساردە ++++++++++++++++++++++