لە ئادەم تا بە خاتەم جوملە عالەم پڕ سەدا و سەیتە
بە عیشقی حەزرەتی لەولاک ئەوی زیندوو نەبێ مەیتە
تەتیممەی هەرسەلات و خاتیمەی حەمد و تەحییەی حەق
سەنا بۆ ئال و بەیتە، باقی هەر ئەفسانە و بەیتە
لەپاش سیغەی تەرازی و ئایەتی تەتهیری سەحب و ئال
بە قوربان مەدحییان نایە بە جوملە زەیتە و کەیتە
کە تۆش لەو نەسلەیی جەددت ڕەزا بێ شێر بە گوێ دەگری
وەکوو ڕێوی زەلیلی گورگی نەفسم، سا، لەبۆ کەیتە؟
لە خۆت و جەددی خۆت و نەسڵی پاکت چاوەڕێی لوتفم
لەڕێی حەقدا موعینم بن لە غەوغای ڕۆژی یالەیتە
بە شاهید بن سەگی قافڵەی تەریقی ئال و ئەسحابم
هەمیشە گوێ قولاغی بانگی هەیهەیم و سەدای هەیتە
بە ئیستیمداد و لوتفی بابەشێخ و هیممەتی کاکی
گڕوگاڵێ دەکەم تابڵێن لە چاو کوێر و شەلان پەیتە
کەسێ «ساڵح»بێ بۆ زیکر و دوعاگۆییت بەبێ چاوی
هەزار چاوساغی وا دێنێ بە چاو زیندوو بە دڵ مەیتە
لەبۆ تەشریفی ڕێی میعراجی جەددت بوو، نیدای هاتیف
تعال یا حبیب اللە تمن ما تمنیت
دەری ڕەحمەت گوشاد و بابی تۆبە و ڕێی ڕەجا واسیع
دەسا تۆش هیممەتێ کە جەعفەری تۆ ڕوکنی ئەو بەیتە