ئاڵەکۆک

حەریق add_a_photo
حەریق غەزەل
٤٢. خەتی مووبەموو
لە سینەی چاکی خۆت وەک شانە خەتتی مووبەموو بێنە
نەڵێن تا غەیبەتە باسی جەماڵی ڕووبەڕوو بێنە
جزووبەندی کتێبی عومر و شیرازەی سەحیفەی دڵ
بە ڕیشتەی ئولفەتی جانانە گەر ئازای دەزوو بێنە
تەهاڕەتیان بە خوێنی جەرگە مەردانی ڕەهی مەقسوود
هەتا قەترێک لە چاوتا ماوە تۆش ئاوی ووزوو بێنە
نەوەک مەیخانە خاڵی بێ هەتا پیری موغان ماوە
سەرم قوربانت ئەی ساقی گەلێ تینووم سەبوو بێنە
کتێبی ئولفەتی جام و شەرابی جەرگی نامەردان
دەخیلت بم وەرە موتریب ڕوبابت زووبەزوو بێنە
دەهانی شیشە بەستە، سوحبەتی نائەهلە لەم بەزمە
موغەننی تۆ نەوای ناکەت لەناو پەردەی گەروو بێنە
دەڵێن بەردی ئەجەل میناشکێنە و تەفرەقە خێزە
حەریقی تۆش ئەگەر شێت نی دەسا بارێ کەدوو بێنە

پەراوێز edit