ئاڵەکۆک

حەریق add_a_photo
حەریق غەزەل
٣٩. دڵی غەریب
دەر چوونی گەلێ موشکیلە، دەرچوونی قەریبە
ڕۆحم دڵەکەم ماوە بە تەنیا، وەرە بیبە
قوربانی ویسالت بم ئەوا کوشتمی هیجرت
خۆت واریس و حەقدارمی قاتڵ کە ڕەقیبە
خۆت دیوتە لەنێو میسری مەلاحەت چ غەریبی
سا، ڕەحمێ بەحاڵی دڵەکەم، کە، کە غەریبە
هەر دووکەڵی زولف و ڕوخی نارت سەبەبە، وا
ئەشکم کە پەیاپەی دێ دەروونم بە لەهیبە
ڕەببی بە خەدەنگی غەمی دووری دڵی کون بێ
هەرکەس لە نیگاهت کە بە ئارام و شەکیبە
وا زەن مەبە گیانسەخت و سەمەرگم کە نەمردم
ئوممێدی ویسالت وەکوو لوقمانی تەبیبە
تابووری موژەت چەندە بە تەرتیب و نیزامە
بۆ سەف شکەنی دڵ چ سوپاهێکی مەهیبە
وا لەشکری ئاهم چووە سەر کافری زوڵفت
گەر شاهی ڕوخت لێ بگەڕێ سەیری عەجیبە
بۆ موشکی خەتا چوو بەخەتا کەوتە ئەنێوچین
لەو بۆنەوە هەر زوڵمەتە شامی بە نەسیبە
قوربانی وجوود و ئومەنای شاهی ڕوخت بم
هەریێکە لەجێی خۆی چ ئەمیرێکی ئەمینە
تەسکینی دڵت هاتووە ئۆخەی کە حەریقی
یارت کە بە خوێنی جگەرت کەففی خەزیبە

پەراوێز edit