قه‌ڵای هۆز و گه‌ل، شاخی هه‌ورامان
پرسیارم هه‌یه، ده‌ستم به دامان
له لام ڕووناکه، شاخێکی سه‌ختی
پشت و کۆمه‌کی، وه‌خت و بێ وه‌ختی
سه‌رکڵاوانت، کوێستانی پـــڕ گوڵ
ته‌ماشای گۆڵت، زاخاو ئه‌دا دڵ
چنوور و شه‌وبۆ، به‌ڕه‌زا و که‌ره‌س
ڕێواس و پیچک، دامێنی هه‌ره‌س
که‌وی ده‌نووک سوور، کۆتری هاقوو
قیژه‌ی قژاکه، قژقژی په‌پوو
کۆێستانێ به‌رزی، له گێتی تاکی
خه‌تی ماجینۆی، کوردی بێ باکی
کوێستانی به‌رزی، به‌رزه ده‌ماخی
گشت که‌س ئه‌زانێ، که شاخوو داخی
کتێبی زه‌رده‌شت، که ئاوێستایه
وه‌ک باقی کتێب، خه‌ڵاتی خوایه
به زمان هه‌ورامی، هاته سه‌ر به‌شه‌ر
یانێ های زه‌رده‌شت، بووی به پێغه‌مبه‌ر
تا ده‌وره‌ی خۆی بوو، وه‌ک باقی دینان
به‌ڵام نه‌سخ بوو، ئه‌ویش به قۆرئان
(ماریفه‌ت) و (پیر)، وته‌ی شالیاره
که به (پیرشالیار)، له گشت دیاره
شاخی هه‌ورامان، هه‌ر چه‌ند ڕه‌نجه‌ڕۆم
زۆر چاک بزانه، که مه‌منوونی تۆم
چونکه پاراستت، تۆ ئه‌و زمانه
تێکه‌ڵت نه‌کرد، له گه‌ڵ بێگانه
نه ڕۆم، نه عه‌جه‌م، نه تۆرکی تاتار
نه ڕووس، نه ژاپۆن، نه ده‌س ئێستێعمار
نه‌هاتنه ناوت، سه‌ر به خۆ ژیای
بۆ لاوه‌کانت، تۆ پشت و په‌نای
ئێسته نازانم، بۆچی بێ ڕه‌نگی؟
دوور بێ له گیانت، بۆچی دڵته‌نگی؟
پرسیارم هه‌یه، ده‌ستم به دامان
له لام ڕووناکه، شاخێکی سه‌ختی
پشت و کۆمه‌کی، وه‌خت و بێ وه‌ختی
سه‌رکڵاوانت، کوێستانی پـــڕ گوڵ
ته‌ماشای گۆڵت، زاخاو ئه‌دا دڵ
چنوور و شه‌وبۆ، به‌ڕه‌زا و که‌ره‌س
ڕێواس و پیچک، دامێنی هه‌ره‌س
که‌وی ده‌نووک سوور، کۆتری هاقوو
قیژه‌ی قژاکه، قژقژی په‌پوو
کۆێستانێ به‌رزی، له گێتی تاکی
خه‌تی ماجینۆی، کوردی بێ باکی
کوێستانی به‌رزی، به‌رزه ده‌ماخی
گشت که‌س ئه‌زانێ، که شاخوو داخی
کتێبی زه‌رده‌شت، که ئاوێستایه
وه‌ک باقی کتێب، خه‌ڵاتی خوایه
به زمان هه‌ورامی، هاته سه‌ر به‌شه‌ر
یانێ های زه‌رده‌شت، بووی به پێغه‌مبه‌ر
تا ده‌وره‌ی خۆی بوو، وه‌ک باقی دینان
به‌ڵام نه‌سخ بوو، ئه‌ویش به قۆرئان
(ماریفه‌ت) و (پیر)، وته‌ی شالیاره
که به (پیرشالیار)، له گشت دیاره
شاخی هه‌ورامان، هه‌ر چه‌ند ڕه‌نجه‌ڕۆم
زۆر چاک بزانه، که مه‌منوونی تۆم
چونکه پاراستت، تۆ ئه‌و زمانه
تێکه‌ڵت نه‌کرد، له گه‌ڵ بێگانه
نه ڕۆم، نه عه‌جه‌م، نه تۆرکی تاتار
نه ڕووس، نه ژاپۆن، نه ده‌س ئێستێعمار
نه‌هاتنه ناوت، سه‌ر به خۆ ژیای
بۆ لاوه‌کانت، تۆ پشت و په‌نای
ئێسته نازانم، بۆچی بێ ڕه‌نگی؟
دوور بێ له گیانت، بۆچی دڵته‌نگی؟