ئاڵەکۆک

قانع add_a_photo
قانع گوڵاڵەی مەریوان
٢٢. نازەنین
ئەلا ئەی نازەنینی شۆخی شۆخان
غەزالە تاقەکەی سەر بەندی کوێستان
مەکانت کونجی دڵمە، زۆر نزیکی
لە بەر چی نابییە ئاوازی گریان؟
بە خەم گەر بمکوژی، ئەو وەختە شادم
کە خاکێکم ئەبم بە تۆزێ دامان
ڕەقیب بۆیە ئەزانێ من لە لاتم!
کە بولبول داییما، ها، لە گوڵستان
لە کوشتن چۆن ئەترسم ڕۆژی سەد جار؟
کە لێوی تۆیە چەشمەی ئاوی حەیوان!
دڵ و گیانم بە پێشکەش قاسیدت کرد
خراپی کرد، هەواڵی دای بە هەزاران
زەمانە ئیش و کاری هەر بە عەکسە
چ نسبەت قانع و ئیشقی جەوانان؟ !

پەراوێز edit