ئاڵەکۆک

نامۆ add_a_photo
نامۆ شیعرەکان
٦. تاوانی کورد بوون ۲
بڕوانە شەوە، تاریکە، بێ دەنگە
ئەم شەوە وێرانە، بێ ناوە، بێ ڕەنگە
چلۆن سەربەستە شەوی هەڤاڵان و هەڵاڵان؟
کە هەرایە، بەزمە، تەقەی و جەنگە؟
دەپژێت جەرگ و دەیمژن خوێن و دەخورێ هەناسە
ئەمە خوێنی پیر و منداڵ و کۆرپە و شەنگە
ڕۆژان هەرا، شەوان قڕە، بەیانیان تەق و کوتە
بڵێی داخۆ جێ لە کام خودا تەنگە؟
تاوانی کورد بوونە، سەردەشتە، هەڵەبجەیە
ئاخ، چ دژوارە مان لەم دەشتە مەنگە
نووسین: سەتتار موحەممەد پوور

پەراوێز edit