تەمەنێکە لە پشتی گۆچانی کوێرێکەوە
لە شوێنی چاو دەگەڕێم
ساڵانێکە بە دەوری شارێکی تەنگەوە
بە شوێنی ماڵ دەگەڕێم
هەوایەکە لەتێ لە خۆم هەڵبدڕم و
لە دەستی ناپیاوێکەوە
دەر بە دەر بە دوای پیاوێک دەگەڕێم
دەیان ڕۆژە جانتا یەک بە کۆڵمەوەیە و
لە سەر بەردێکی نوقم بووی دارستانێک، لە دوای کیژێکی کاڵ دەگەڕێم
تۆ پێم بڵێ، چلۆنە کە من شەوانێکیشە
لە ژێری باری خەماکانمەوە
دەستێک لە ژێری جگەرەکەم و چاوێک، بە دوای بەتاڵ دەگەڕێم
من، گۆڕکەنم گۆڕ دەکەنم
لە سبەیەوە لە گۆڕکەنێکی تر
گۆڕیک بۆ خۆم دەسەنم
خۆم هەڵدەکەنم و خۆم دەدڕێنم
تا بەشکەم لە باوشی مشتێک خۆڵا
تۆزێک سوکنایی بۆ خۆم بکەنم
من ئێستاش لە تەنگ ترین شوێن و لە تاریکترین دیو و لە وێران ترین ماڵ و لە کوێر ترین چاوا
بۆ نامرم؟ ، بۆ چییە کە من ڕۆژان و شەوان و ساڵان و تەمەنێکە کە دەگەڕێم