ئاڵەکۆک

نامۆ add_a_photo
نامۆ شیعرەکان
٧. باڵندەی سەر لێ شێواو
تۆ ئەی باڵندەی سەر لێ شێواوی بێ خانوو
ژیان دۆڕاوی وێرانی مانوو
ڕەنگی پەلکەزێڕینەی هەتاوەکان
بە تۆ چی؟ ناوی ناودارانی بێ ناوەکان
تۆ ئەی پشت کووڕی باڵ شکاوی بێ تین
مردووی بە ناو زیندووی دڵ پڕ لە قین
کە واتە تا کەی دەربەدەری
کەوتن و کوشتن و دەستبەسەری؟
بۆچی ناگەڕێیت؟ هاتوو هەلێک بوو!
بۆ ئەم وێرانەی ماندووەی کەوتوو
وتی: من کێم ئێرە کوێیە ئەمە چییە؟
هەر ئەوەی کە ماوم لە سەریشم زۆرییە!
من ڕێی خەباتم زووتر گرتە بەر
چی بکەم؟ بۆم نابرێتە سەر
هەر کات توانیم باڵەکانم بهاژێنم و کەس نەڵێت ڕووتی!
ئەو کاتە نامرم مردیشم نە بە سووکی
بە قاسپە قاسپە سەرتای هاو
بۆی نەبوو ئاوا بمڕێت لە بەر هەتاو!!
وتارێکی بوو لە پاش مەرگی
بناخی کوێر ئەکرد باڵی هەردی
شین کەران بێ بەش لە ماڵ و شوێنن
قەد ناگەن بە ئازادی، خێڵی خوێنن
ڕێگەی ڕزگاری خۆشترە لە کۆی بەهار
گەر نەبن جاش و خۆفرۆش و مرۆڤی هار
نووسین: سەتتار موحەممەد پوور

پەراوێز edit