ئاڵەکۆک

ڕاژۆر add_a_photo
ڕاژۆر هۆنراوەکان
٨. چاوەڕوانی
ئەمشەویش هەر بە وێنەی شەوانی ترم
مێشکم پڕە لە یادی تۆ
شێعرم پڕە لە ناوی تۆ
گیانم پڕە لە دیلێتی
لە بەندیخانەی چاوی تۆ
ڕووباری هەستم ئامانجی
گەیشتن بە دەریای ئەوینتە
شەپۆلێک بە، دڵڕەقانە
لە بەحری عەشق و دڵداریت
بیمرێنە
بۆ ئەم دڵە خەماویمە
دوو باڵی ناسک و سپی بە
بیفڕێنە
هەنگاوێک بە بۆ وڵاتی ئەوینداری
بیڕفێنە
ببە شەماڵی ئازادی
دەستم بگرە و هەتا شوێنێک نادیاری
بمهەژێنە
هەموو چرکە و کاتەکانم
چاودێری هاتنت دەکەن
هەناسەکەم
چاوەڕوانی ئیتر بەسە
یان وەرە گیانم ببەخشە
یان هەر ئیستا بە دووری خۆت
گیان و ژیانم
بستێنە...
٧ جۆزەردانی ٢٧٢٥
نووسین: ڕاژۆر

پەراوێز edit