ئاڵەکۆک

ڕاژۆر add_a_photo
ڕاژۆر هۆنراوەکان
٩. خەونی ئازادی
ئەی خەمی نیوەی شەوانم ئەی خەیاڵی ناتەواوی بێ نیشانم
پێم بڵێ کەی دێتە سەر ئەم کورته چیرۆکەی ژیانم
من چلۆن غەرقی خەمی تۆم کات و چرکەم بوو بە خاک
ئەم خەمە تاوانی من بوو من کە مردووی نیشتمانم
بێ تۆ گیانا هەستی ژینم چاوەڕێی مردن دەکات
بێ تۆ ئاواتی فڕینم داملە، وەک باڵەکانم
پێم مەڵێن ئەم خەونە هەرگیز، تا هەتا نایێتە دی
من ژیانم بۆچیە بێ ئارەزووی ئازادی گیانم
تاکوو ترپەی دڵ هەبێ، تا هێز لە ئەژنۆمدا هەیە
سەد هەزاران جار بە قوربانی هەبوونی کوردستانم
٦ جۆزەردانی ٢٧٢٥
نووسین: ڕاژۆر

پەراوێز edit