شار جێ دێڵم بەرەو چیا
دەفڕم هەتا ئاسۆی نەهات
وەکوو مەلێکی لانەواز
بێ سەر و شوێن
بێ بیرکردنەوە لە ئاوات
بە سەر لووتکە بەرزەکاندا
دەڕوانم بۆ بەفری سپی
وا لام سەیرە
سەما دەکات و دێتە خوار
بە سەر جەستەی سووتاوی شار
ڕوومەتی ژاکاوی زەوی دەپۆشێنێت
بەفری گەش لە خوێنی مەلان
لە نۆی سپی دەکاتەوە
پێم وایە مردنی ژیان
لە لای خودا گرنگ نییە
دەيەوێ بە بەفرێکی جوان
قەراچۆی تۆرەمەی مەلان
لە بیری خۆی بباتەوە
دەفڕم هەتا ئاسۆی نەهات
وەکوو مەلێکی لانەواز
بێ سەر و شوێن
بێ بیرکردنەوە لە ئاوات
بە سەر لووتکە بەرزەکاندا
دەڕوانم بۆ بەفری سپی
وا لام سەیرە
سەما دەکات و دێتە خوار
بە سەر جەستەی سووتاوی شار
ڕوومەتی ژاکاوی زەوی دەپۆشێنێت
بەفری گەش لە خوێنی مەلان
لە نۆی سپی دەکاتەوە
پێم وایە مردنی ژیان
لە لای خودا گرنگ نییە
دەيەوێ بە بەفرێکی جوان
قەراچۆی تۆرەمەی مەلان
لە بیری خۆی بباتەوە